هاوکاران


لەدوای دامەزراندنی کۆمپانیای سکای نۆردیک لە ساڵی ٢٠٢١، ئەم هاوبەشانەی خوارەوە هەماهەنگیان لەگەڵ کۆمپانیای سکای نۆردیک هەڵبژاردووە لە دابەشکردنی کاڵای دانیمارکی لە کوردستانی عێراق

کۆمپانیای TULIP کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری گۆشتە و لە ساڵی ١٩٠٩ تۆمارکراوە، بەڵام مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٨٧ وەک یەکەم براند لە دانیمارک. ئەمڕۆ - دوای زیاتر لە ١٠٠ ساڵ - بەردەوامە لە ئیلهامبەخشین بە خەڵکی زیاتر لە ١٢٠ وڵاتی جیهان بۆ ئەوەی لە دەوری مێزی نانخواردنەکە کۆببنەوە. کۆمپانیای TULIP توانای ئەوەی هەیە پشکی خۆی لە بازاڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فراوان بکات بە هەناردەکردنی بەرهەمە حەڵاڵەکانی بە شێوەیەکی ئاسان لە ڕێگەی سکای نۆردیکەوە.

کۆمپانیای Danish Crown زیاتر لە 10 ملیار ژەم بۆ خەڵکی جیهان بەرهەم دەهێنێت، وە لەسەر ڕێگایە بۆ کەمکردنەوەی شوێنپێی لە کاربۆن بە ڕێژەی لە سەدا 50 تاوەکو ساڵی 2030، و بێ لایەن دەبێت لە کاربۆن تا ساڵی 250. کۆمپانیای سکای نۆردیك ئەم بەها بەردەوامیانە بەش دەکات و ئارەزوو دەکات پشکی بازاری خۆی فراوان بکات لەگەڵ کۆمپانیا هاودیدگاکاندا.

بەرهەمەکانی MASCOT ئامانجیان بازرگانانی پیشەیی و ئەو کەسانەیە کە لە کەرتەکانی خزمەتگوزاری و گواستنەوە و پیشەسازیدا کاردەکەن. بە جل و بەرگی کارکردنی گونجاو لە کۆمپانیای MASCOT دەتوانیت هەست بە ئاسوودەیی بکەیت لە کارەکانی ڕۆژانەتدا. کوالێتی بایەخێکی سەرەکی هەیە بۆ کۆمپانیای MASCOT کە تەنها باشترین کوتاڵەکانیTENCEL®️، COOLMAX®️، CORDURA®️، بەکاردەهێنێت. بەرهەمەکانی MASCOT لە ژێر دروشمی "تاقیکرایەوە بۆ کارکردن" دروست دەکرێن. جووتێک پانتۆڵ و چاکەت و پێڵاوی سەلامەتی و هیچ بەرهەمێکی تر نادۆزیتەوە کە بە تەواوی تاقی نەکراوەتەوە.


لەم ڕۆژگارەدا، کۆمپانیای Jacobsens Bakery دڵخوازترین دابینکەری بسکیتی کوالێتی بەرزی دانیمارکییە کە لەناو کۆمەڵێک سندوقی بەهادا کۆکراونەتەوە و لەلایەن فرۆشیارە گەورەکانی جیهانەوە هەڵدەگیرێن. ئەم دەستکەوتە لە ڕێگەی شارەزایی ورد لەسەر ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە بازاڕدا ڕوودەدەن و هەروەها داواکارییەکانی بەکاربەران بەدەست هاتووە - واتە لە ڕێگەی داهێنانی بەردەوامی بەرهەم و دیزاینەکانەوە.


کۆمپانیای Sarah بەرپرسیارە لە فرۆشتنی کۆ و دابەشکردنی بەرهەمەکانی MASCOT کە لە لایەن کۆمپانیای سکای نۆردیکەوە هاوردە دەکرێن، وە دەکرێت جلوبەرگی کاری لە کۆمپانیای MASCOT WORKWER دەست بکەوێت ڕاستەوخۆ لە لایەن ئەم کۆمپانیایەوە لە عێراقدا.